بافڵ تاڵەبانی: كۆمەڵكوژییەكەی جندرێس و شەهیدكردنی چوار هاوزمانمان ئیدانە دەكەین

ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

سەرۆکی یەنەکە لەبارەی شەهیدکردنی چوار کەس لەسەر کردنەوەی ئاگری نەورۆز لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە رایگەیاند، بەتوندی كۆمەڵكوژییەكەی جێندرێس  ئیدانە دەكەین.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان – یەنەکە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: توندی كۆمەڵكوژییەكەی جێندرێس و شەهیدكردنی چوار هاوزمانمان لە عەفرین ئیدانە دەكەین و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان بەزووترین كات تۆمەتباران رووبەڕووی دادگا بكەنەوە.

سەرۆکی یەنەکە دەشڵێت: ‏‎ئێمەی كورد باوەڕی تەواومان بە ئاشتی و تەبایی نێوان گەلانە و هەموو توندوتیژی و تاوانێك دەرحەق بە هاونیشتمانیانمان لەژێر هەر ناوێكدا رەت دەكەینەوە.

 

ها- ع

 

Comments are closed.